٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٦:٥٠
گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ لە کەرکووک دۆزرایەوە

وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە ٥٠ قوربانیی دەستی داعشی تێدایە لە یەکێک لە گوندەکانی پارێزگای کەرکووک هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند کە پۆلیسی فدراڵی ئەو وڵاتە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە گوندەکانی کەرکووک، توانیان گۆڕێکی بەکۆمەڵ بدۆزنەوە.

لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە ئەو گۆڕە نوێیە پاشماوەی ٥٠ تەرمی قوربانیانی دەستی داعشی تێدایە کە لە زەمانی کۆنترۆڵی ناوچەکە لەلایەن داعشەوە کوژراون و لە ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەدا نێژراون.

342/